سه‌یر و سه‌مه‌ره- پیره‌ژنێکی خه‌ڵکی وڵاتی چین به بێ ئه‌وه‌ی
نه‌خۆشییه‌کی هه‌بێ له دیارده‌یه‌کی ده‌گمه‌ندا، شاخێک له پێش توێڵی
ده‌رهات.
به‌پێی هه‌واڵی کردپرس، به گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕی oddity central:
پیره‌ژنێکی خه‌ڵکی وڵاتی چین به ناوی "ژانگ ڕۆیفانگ" که نێزیک به سه‌د
ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی، به شێوه‌یه‌کی سه‌یر، شاخێک له پێش توێڵی ده‌رهاتووه و
بۆته مژاری ڕاگه‌یێنه‌رییه‌کانی ئه‌و وڵاته.
ئه‌و
شاخه‌ی ژانگ که به ژنی شاخدار ناوبانگی ده‌رکردووه، درێژاییه‌که‌ی
ده‌گاته سه‌نتی مه‌تر و دیمه‌نێکی ترسهێنه‌ری سه‌یر و سه‌مه‌ری پێداوه.
به‌ڵام
خۆی ده‌ڵێت: به هه‌بوونی ئه‌م شاخه‌وه هه‌ست به هیچ چه‌شنه ژان و
ئازارێک ناکه‌م، ئه‌وه‌ی نه‌بێت که به‌م شێوه له بوونه‌وه‌رێکی
ترسهێنه‌ر ده‌چم و خه‌ڵک و به تایبه‌ت منداڵان لێم ده‌ترسن.
تاکوو ئێستا پزیشکان نه‌یانتوانیوه هۆکاری ئه‌م دیارده سه‌یر و ده‌گمه‌نه بدۆزنه‌وه.