شێرکۆ بێکه‌س: دکتۆر (جابر عسفور) له په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیدا به ئاماده‌بوونى رۆشنبیرى ناسراو (فه‌خرى که‌ریم) سه‌رسوڕمانى خۆى بۆ شیعره‌کان ده‌ربڕى و به‌ڵێنیشیدا که له‌سه‌ریان بنووسێت.
بۆ یه‌که‌مجار ناوه‌ندى نه‌ته‌وه‌یى بۆ وه‌رگێڕان له قاهیره، دیوانه شیعرێکی قه‌باره گه‌وره‌ى بۆ شاعیرى ناوداری ناوداری کورد شێرکۆ بێکه‌س له‌ژێرناوی (انبهارات)دا چاپ و بلاوکرده‌وه.
ئه‌م ناوه‌نده یه‌کێکه له ده‌زگا گرنگه‌کانى چاپکردنى کتێب له میسر‌و له‌لایه‌ن نووسه‌رى ناودارى عه‌ره‌ب،جابر عسفوره‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌کرێت.
به‌رهه‌مه که هه‌ڵبژارده‌یه‌که له شیعری دیوانه‌کانى ماموستا شێرکۆ بێکه‌س که ئازاد به‌رزنجى کۆیکردوونه‌ته‌وه‌و زۆربه‌یانى وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانى عه‌ره‌بی.
ئه‌گه‌ر له‌لایه‌که‌وه خودى شیعره‌کان بۆ نێوه‌ندى رۆشنبیرى و ئه‌ده‌بى عه‌ره‌بى گرنگ بێت که به‌ر شاعیرێکى ناودارى کورد ده‌که‌ون، ئه‌وا له روویه‌کى تره‌وه گرنگییه‌که‌ى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که ناوه‌ندێکى به ناوبانگى عه‌ره‌بى ئه‌م کتێبه‌ى چاپکردووه.
(ئازاد به‌رزنجى) وه‌رگێڕو ئاماده‌کارى ئه‌م کتێبه رایگه‌یاند که ئه‌مه یه‌که‌مجاره ئه‌م ناوه‌نده له زنجیره‌ى چاپکردنى کتێبى شیعریدا کتێبێکى هه‌ڵبژارده چاپ بکات و پێشتر له‌جۆرى ئه‌م کتێبه‌ى بۆ هیچ شاعیرێکى دیکه چاپ نه‌کردووه، به‌تایبه‌ت که نووسه‌رێکى ناودارى عه‌ره‌ب سه‌رپه‌رشتى ده‌کات.
سه‌باره‌ت به ده‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌م به‌رهه‌مه له‌نێوه‌ندى رۆشنبیرى و ئه‌ده‌بى عه‌ره‌بیدا، شێرکۆ بێکه‌س ده‌ڵێت: له راستیدا ئاگادارى ئه‌وه نیم چ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کى هه‌بووه، به‌لام ئه‌وه‌ى شایانى باسه بیڵێم ئه‌وه‌یه که دکتۆر (جابر عسفور) له په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیدا به ئاماده‌بوونى رۆشنبیرى ناسراو (فه‌خرى که‌ریم) سه‌رسوڕمانى خۆى بۆ شیعره‌کان ده‌ربڕى و به‌ڵێنیشیدا که له‌سه‌ریان بنووسێت. به‌هه‌رحاڵ گرنگ چاپکردنى کتێبه‌که‌یه له میسر‌و به‌تایبه‌تیش ناوه‌ندێکى گرنگى وه‌ک ناوه‌ندى نه‌ته‌وه‌یى بۆ وه‌رگێڕان له قاهیره، به‌تایبه‌تیش به‌وه دڵخۆشم که له رووى دابه‌شکردنه‌وه ده‌گاته هه‌موو کونجێکى ولاتانى عه‌ره‌بى، که ئه‌مه به‌هیچ ده‌زگایه‌کى چاپ و بلاوکردنه‌وه‌ی کوردستان و به‌غداش ناکرێت.
سه رچاوه: کوردستانى نوێ
همیشه هستند کسانی که نمی خواهند پرواز تو را ببینند تو به پرواز فکر کن نه به آنها
ســــخن مانند دامن دخــتران است , هر چه کوتاه تر باشد به هدف نزدیک تر است (امیر جوان)
چه دعایی کنمت بهتر از آن ، که خدا پنجره ای رو به اطاقت باشد
وبساز ابزار وب نویسان جوان
جدیدترین کذهای موزیک
وبلاگ جالب و متنوعی دارید منتظر خبرهای جالبتون هستیم